93 ساڵ پێش ئێستەوساڵی ١٩٣١ ڕیش سپیەک بەڕۆح وجەستە وکردەوە خۆی کردەفیدای بیروباوەڕەکەی و گیانی بەخشی تا نەتەوەکەی زەلیل و ژێردەستەی دوژمنان وداگیرکەران نەبێت.
بەپیری چوو بەرەوپیری مەرگ و گەردنی بەرزی بەپێوە وەستاندو کاتێ کە گیانی دەرچوو بەمردووییش پێڵاوەکانی بەرزتربوون لەئاست سەری نۆکەران و داگیرکەران.
بەجۆرێ خاوەنی مەبدەئو بەرپرسیاری ئومەتی لەئەستۆگرتبوو ئامەدەبوو سەری دابنێت لەوپێناوەداو ترس وبیمی هێزی زەبەلاحی دوژمن نەیان توانی ملیمەترێک سەری بەرزوپڕشکۆی بیچەمێنن.
تۆپ و ئەسڵەحەو دەبای ئەوسەردەمەی زلێهێزانی جیهان نەیانتوانی یەک بست پاشەکشەی پێبکەن ، سەری خۆی دانابەڵام سەرشۆڕی قەبووڵ نەکرد.
خالد و ئەبوعوبەیدەو سەعد ئاسا بۆیەکجاریش بەجەنگاوەرەکانی نەووت قوربانتان بم بڕۆنەپێشەوە بەڵکو تەنها ڕستەی ( وەرن بەدوامای ) ئەزانی کەخۆی لەپێش سوپاکەوە هێرشی ئەبرد وبەکردەوە و گیانفیداکردنی سەرکردەیی بۆهەموو جیهان سەلماند.
ئێستە تەنها بەناوبردن وبیرکەوتنەوەی لەزیهن ویاداوەری موسڵماناندا هێزو وزەو غیرەت و بەجەرگیمان پێ ئەبەخشێت.
خوای گەورە لەڕیزی شەهیدانی بەدرو ئوحود ئەژماری کردبێت.
د عمرزەڵمی ١٧-٩-٢٠٢٤ ی ساڵوەگەڕی شەهیدی مەیدان وکردار عومەر موختاری دلێروبوێر وسەردار.
بۆچوونهکان